گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى سلێمانى: هیچ کارمەندێکى نەخۆشخانەى شۆڕش توشى کۆرۆنا نەبووە

2020.05.20 - 13:17
تەندروستى سلێمانى: هیچ کارمەندێکى نەخۆشخانەى شۆڕش توشى کۆرۆنا نەبووە

ناس کورد-

تەندروستى سلێمانى ڕەتیکردەوە هیچ کارمەندێکى نەخۆشخانەى شۆڕش لە سلێمانی توشى کۆرۆنا بوو بێت و دەڵێت، نەخۆشخانەکەش کەرەنتینە نەکراوە.

 

ئەمرۆ لە چەند دەزگایەکى ڕاگەیاندن دەنگۆى توشبووى سێ کارمەندى نەخۆشخانەى شۆرش و کەرەنیتنەکردنى نەخۆشخانەکە بڵاوبووەوە، بەڵام هێرش سەلیم، جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى بۆ ناس کورد ڕەتیکردەوە هیچ کارمەندێکى نەخۆشخانەکە توشى ڤایرۆسەکە بووبێت.

 

وتیشى، "ئەوەى هەیە ئەوەیە سێ کەس لە توشبووەکانى دوێنێ، ماوەى سێ ڕۆژ لە بەشى فریاکەوتنى نەخۆشخانەى شۆڕش ماونەتەوە و دواتر پشکنینیان بۆ کراوە و دەرکەوتووە کە توشى کۆرۆنا بوون و براونەتە نەخۆشخانەى ئاساى تایبەت بە کۆرۆنا".

 

وتیشى، "ئێستا نەخۆشەکان بارى تەندروستیان جێگیرە و تەنها بەشى فریاکەوتنى نەخۆشخانەکە پاکژ دەکرێت و نەخۆشخانەکە کەرەنیتن نەکراوە، چونکە نەخۆشخانە کەرەنتین ناکرێت".