گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەوت توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا

2020.05.20 - 12:55
حەوت توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکردنى حەوت تووشبووى نوێی لە هەولێر ڕاگەیاند.

 

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.

 

رونیشیکردووەتەوە، توشبووەکان پێکهاتوون لە، ئافرەتێکی تەمەن ٣٥ ساڵ و دوو کچی تەمەن (١٥) و (٩) ساڵان کە ھەرسێکیان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێن و دانیشتووی گەرەکی قەتەوی شاری ھەولێرن ، چوار پیاوی دیکە تەمەنیان (٥٣) و (٤٢) و (٤٢) و (٢٩) ساڵن ھاوپیشە و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری ھاولێرن، دانیشتووی گەرەکی سەیداوە، کۆمەڵگای شاویس و بنەسڵاوە.

 

تا ئێستا لە هەرێمى کوردستان 431 توشبووى کۆرۆنا تۆمارکراون، کە 383 یان چاکبوونەتەوە و پێنج کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.