گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’یەک دینارمان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمەوە وەرنەگرتووە’’

وەزیری گواستنەوەى عێراق: داهاتی فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەچن بۆ چەند لایەنێکی ناديار

2020.05.20 - 11:47
وەزیری گواستنەوەى عێراق: داهاتی فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەچن بۆ چەند لایەنێکی ناديار

ناس کورد-

ناسر بەندەر، وەزیری نوێی گواستنەوەى عێراق ڕایگەیاند، داهاتی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەچن بۆ چەند لایەنێکی نادیار و دەڵێت، تائێستا یەک دینارمان لە داهاتی فڕۆکەخانەکان بەدەست نەگەیشتووە.

 

ناسر بەندەر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "وەزارەتی گواستنەوەى عێراق یەک دیناری لە داهاتی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە وەرنەگرتووە لەکاتێکدا ڕەزامەندییە فەرمییەکان و مەرجەکان لە ناوەندەوە دەردەچن."

 

"بەڵام بەداخەوە نازانین پارەى فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کوێ دەڕوات و جموجوڵی جدییمان دەستپێکردووە لەو بارەیەوە."

 

دەشڵێت، "دوای دوو مانگی تر فڕۆکەخانەى کەرکوک دەکرێتەوە، بەڵام فڕۆکەخانەى موسڵ بەهۆی چەند هۆکارێکی هونەرییەوە ناتوانین لەئێستا بیکەینەوە."