گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى چییە؟

بە ڤیدیۆ؛ کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەیەک پشتیان لە سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا وەرگێڕا

2020.05.20 - 11:24
بە ڤیدیۆ؛ کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەیەک پشتیان لە سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا وەرگێڕا

ناس کورد-

كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەیەکی بەلجیكا بۆ دەربڕینی توڕەی و ناڕەزایەتیان لە كەموكورتییەكانی سیستمی تەندروستی وڵاتەكەیان لەكاتی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنادا بەشێوازی سەیر پێشوازییان لە سەرۆكوەزیران کرد.

 

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەى کە میدیا جیهانیەكان بڵاویان كردووەتەوە، لە ئانوساتی سەردانی ژنە سەرۆكوەزیرانی بەلجیكادا بۆ یەكێك لە نەخۆشخانەكانی برۆكسل، كارمەندانی تەندروستی لە بەردەم بینای نەخۆشخانەكەدا ڕادەوەستن و بەشێوازێكی سەیری پێشوازی لێی دەكەن.

 

لەکاتی تێپەڕبوونی سەرۆکوەزیران بەلای هەر یەکێک لە کارمەندەکاندا کە ڕیزیان بەستووە، ئەوان ڕوویان وەردەگێڕن و پشت دەكەنە ئۆتۆمبیلەكەی سەرۆكوەزیران، ئەوەش وەكو ناڕەزایەتیەك لە بەرامبەر كەمكردنەوەی پاداشت و بودجەی كەرتی تەندروستی وڵاتەكەیاندا و كۆمەڵێك گیروگرفتی تری نەخۆشخانەكان لە سەردەمی پەتای كۆرۆنادا.

بەپێی ئامارە فەرمییەكان، ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گەیشتووەتە زیاتر لە نۆ هەزار و 108 حاڵەت، هەروەها زیاتر لە 55 هەزار  توشبوویش تۆمار کراون.