گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زاناكانی چین دەرمانێكی نوێیان پەرەپێداوە دەتوانێت بەبێ ڤاكسین كۆرۆنا بوەستێنێت

2020.05.20 - 09:32
زاناكانی چین دەرمانێكی نوێیان پەرەپێداوە دەتوانێت بەبێ ڤاكسین كۆرۆنا بوەستێنێت

ناس کورد-

تیمێك لە زانایانی چین هەوڵێكی خۆیان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی نوێی نەخۆشی کۆرۆنا بەبێ ڤاكسین ئاشكرا كردووە كە دەتوانێت پەتاكە ڕابگرێت و لە قۆناغی یەكەمیشدا سەركەوتنی بەدەستهێناوە.

 

زاناكانی چین لە تاقگیەكاندا سەرقاڵی كاركردنن بۆ بەرەوپێشبردنی دەرمانێكی نوێ كە پشتی بە تەنە دژەكان بەستووە و جەختیان لەسەر ئەوەش كردووەتەوە كە ئەو دەرمانە نوێیە دەتوانێت پەتاكە ڕابگرێت.

 

ئەوان پێشبینی نەک تەنها بۆ سەرکەوتنی دەرمانەکە دەکەن لە چاککردنەوەى توشبووەکە، بەڵکو یارمەتی بەرگریی لەشی مرۆڤیش دەدات.

 

ئاژانسی فرانس پرێس لەسەر زاری سەنی شیە، بەڕێوەبەری داهێنانە پێشكەتووەكان لە زانسی ژێنەتیکی زانكۆی پەكین بڵاوی كردووەتەوە، دەرمانەكە دژە تەنەكان بەكاردەهێنێت كە لە خوێنی 60 نەخۆشی چاکبووەوە دەرهێنراوە و لە قۆناغی یەكەمی تاقیكردنەوەدا سەركەوتنی بەدەستهێناوە.

 

بەڕێوەبەری پسپۆڕەكەی چین ڕوونیشی كردووەتەوە، كاتێك دژە تەنەكانیان لەسەر مشكی توشبوو بە ڤایرۆسەكە تاقی كردووەتەوە، لە دوای پێنج ڕۆژ بەڕێژەی دوو هەزار و 500 جار ئاستی هەڵگرتنی ڤایرۆسەكە دابەزیووە و گەر بكرێتە لەشی مشكێیكەوە پێش تووشبوونی ئەوا تەندروستی لە حاڵێكی زۆرباشدا دەبێت.