گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پێشتر سوتێنراون و لە شاخ بەردراونەتەوە’’

لەدوای بەزمی هەڵکردنی ئاڵاکەیان.. یاساناسێك باس لە سزای هاوڕەگەزخوازەكان دەکات لە یاسای سزادانی عێراقیدا

2020.05.20 - 08:52
لەدوای بەزمی هەڵکردنی ئاڵاکەیان.. یاساناسێك باس لە سزای هاوڕەگەزخوازەكان دەکات لە یاسای سزادانی عێراقیدا

ناس کورد-

كاردانەوەكان لەدژی هەڵگری ئاڵای هاوڕەگەزخوازەكان لە عێراقدا بەردەوامە و یاساناسێكی دیاری عێراقیش دەڵێت، لە سەردەمی ئیسلامدا سوتێنراون و قورسترین سزایان لەسەربووە، بەپێی یاسایی سزادانی عێراقیش سزاكەیان لەسێدارەدانە.

 

عەلی تەمیمی، یاساناسی دیاری عێراقی بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، سزای نێربازی (لەواتە) لە سەردەمی دەسەڵاتی موسڵماناندا سوتاندن یاخود بەردانەوەی لە شوێنی بەرزەوە یاخود ملپەڕاندن بووە، و لەیاسایی سزادانی عێراقیشدا لەمادەی 393دا سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو کارە دیاریكراوە ئەوەش بەپێی یاسایی 8ی ساڵی 1988 و سزای زیندانیكردنیشی بۆ لەشفرۆش داناوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، یاسایی 234 ساڵی 2001 سزای لەسێدارەدان بەسەر "زیناكەر و نێرباز" (ئەوەی نێوەندگیریان دەگات) دەدرێت، هەروەها بەپێی مادەی 215 و 220ی یاساكە سزای زیندانیكردن بەسەر تاوانی ڕووشاندنی ناوبانگ و شكۆی دەوڵەتتدا دەدرێت.

 

زیاتر بخوێنەوە: هەڵکردنی ئاڵای هاوڕەگەزخوازەکان بەزمێکی تری لە عێراق دروستکرد

 

یاساناسە دیارەكەی عێراق باسی لەوەش كردووە، هەر بەپێی مادەی 376 یاساكە سزای زیندانیكردن بەسەر ئەوانەدا دەسەپێنرێت كە گرێبەستی ناڕەوا و نایاسایی هاوسەرگیری ئەنجامدەدەن و بەپێی مادەی 401ی هەمان یاسا سزای ئەوانەش دادەنرێت كە ئەتكی كەسایەتی ئەوانی تر دەكەن.

 

عەلی تەمیمی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لەمادەی 3ی باری كەسێتیدا مەرج بۆ گرێبەستی هاوسەرگیری دروست دانراوە، هەروەها سزا بۆ ئەوانەشی كە پێچەوانەی ئەو مادەیە كارێك ئەنجامدەدەن.

 

لەبارەی هەڵكردنی  ئاڵای هاوڕەگەخوازەكانەوە لە بەغدا تەمیمی وتوویەتی، هەڵكردنی ئاڵای هاوڕەگەزخوازەكان لەسەر بینای چەند باڵیۆزخانەیەكی وڵاتان لەعێراق پێچەوانەی مادەكانی 9 و 10 و 11ی پەیماننامەی ڤییەننای ساڵی 1961ە كە تایبەتە بەڕێكخستنی پەیوەندییە دیپلۆماتییەكانی نێوان وڵاتان و بەو پێیەش عێراق مافی پەڵپی هەیە دەتوانێت داوای لابردنی ئاڵاكە بكات.