گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق: پێنجشەممە چەند وەزیرێکی دیکە متمانە وەردەگرن

2020.05.19 - 23:08
بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق: پێنجشەممە چەند وەزیرێکی دیکە متمانە وەردەگرن

ناس کورد-

بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەری زۆرە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر وەزیرەکانی دیکەی حکومەتەکەی کازمی بەڕێوەبچێت کە هێشتا دەنگیان لەسەر نەدراوە و جەختیشی کردەوە لەوەی پێش جەژن، سەرۆکوەزیران ناوی وەزیرەکان دەنێرێتە پەرلەمان.

 

خەدیجە عەلی، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی "شەفەق نیوز"ی ڕاگەیاند: "بە وتەی سەرۆکوەزیران، پێش جەژن ناوی کاندیدانی وەزارەتە ماوەکانی کابینەکەی دەنێرێتە پەرلەمان، بەڵام تائێستا وادەی دانیشتنی پەرلەمان دیارینەکراوە".

  

ئەمە لەکاتێکدایە، ناکۆکی لەسەر هەندێک لە ناوی کاندیدەکانی پێشووتر هەبوون، ئەو وەزارەتانەی ماونەتەوە دووانیان کە وەزارەتی دارایی و دادن پشکی کوردن و تائێستا دیار نییە کاندیدی ئەو دوو وەزارەرەتە کێ دەبن.

 

پاش شکستێنانی دوو کاندید، شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە 7ی ئایاری 2020، مستەفا کازمی، متمانەی پەرلەمانی بۆ کابینەکەی وەرگرت و بەدەردی دوو کاندیدەکەی پێشتر نەچوو، بەڵام پێنج وەزارەتی کابینەکەی هێشتا بێ وەزیر ماونەتەوە.