گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یوفا پلانێکی هەیە بە شێوازێکی دیکە چامپیۆنسلیگ دەستپێبکاتەوە

2020.05.19 - 17:21
یوفا پلانێکی هەیە بە شێوازێکی دیکە چامپیۆنسلیگ دەستپێبکاتەوە

ناس کورد-

دەستپێکردنەوەی چامپیۆنزلیگ لە مانگی ئابی ئەمساڵ و تەواوکردنی لە زووترین وەختدا کە لە ئێستادا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پەکی کەوتووە، بابەتی گفتوگۆی لایەنە بەرپرس و پەیوەندیدارەکانی ئەو پاڵەوانێتیەن و ڕەنگە کۆدەنگی گشتی بەدوادا بێت.

 

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا سەرقاڵی داڕشتنی پلانێکە بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی چامپیۆنسلیگ بەشێوەیەکی دیکە، تا ئەوەی بتوانن لە زووترین کاتتدا یارییەکان تەواو بکەن.

 

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، تیمێکی تایبەت لە یوفا و  یەکێتی یانەکانی ئەوروپا بیرۆکەیەکیان پێشنیاز کردووە کە یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە قۆناغی چارەکی کۆتاییەوە لەسەر شێوازی "یەک یاری" ئەنجامبدرێت و یاری چوون و گەڕانەوە نەبێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ چوارگۆشەی زێڕین، پلانێک هەیە کە یارییەکان لە ئەستەنبوڵی تورکیا ئەنجام بدرێن و  بیرۆکەکەش پاڵپشتی زۆرینەی هەیە.

  

ئاس ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەنها ئەوە ماوە لیژنە تایبەتەکەی یوفا ڕەزامەندی بدات و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە لە 17ی حوزەیران لەوبارەیەوە کۆبوونەوە بکەن.