گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسى دەسەڵاتى بەغدا بەسەر فڕۆکەخانەکانەوە دەکات

وەزیرى گواستنەوەى عێراق:حەوت ساڵە داهاتى فڕۆکەخانەکانى هەولێر و سلێمانى نادرێتە بەغدا

2020.05.19 - 14:47
وەزیرى گواستنەوەى عێراق:حەوت ساڵە داهاتى فڕۆکەخانەکانى هەولێر و سلێمانى نادرێتە بەغدا

ناس کورد-

وەزیرى گواستنەوەى عێراق ڕایگەیاند، فڕۆکەخانەکانى هەرێمى کوردستان ماوەى حەوت ساڵە هیچ داهاتێکیان نەداوە بە بەغدا، بەهۆى چارەسەرێکى سیاسی سەردەمى نورى مالکییەوە.

ناسڕ حسێن شبلى، وەزیرى گواستنەوەى عێراق لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئاماژەى بەوەکرد "بەهۆى چارەسەرێکى سیاسی سەردەمى دەسەڵاتى مالیکى لەساڵى 2013، کە تێیدا بڕیاردراوە بە بڕینى پارەى کەڵەکەبوو لەسەر هەرێم لە17%ى بەشە بودجەکەى، لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ داهاتێکى فڕۆکەخانەکانى هەرێم نەدراوە بە بەغدا".

 

وتیشى "دواى ئەو چارەسەرە نازانم کە کارەکان چۆن بەڕێوەچوون".

 

شبلى ئاماژەى بەوەکرد، لەئێستادا دەسەڵاتى حکومەتى فیدراڵى بەسەر فڕۆکەخانەکانى هەرێمى کوردستان، تەنها پەیوەستە بە لایەنى مۆڵەت و سەلامەتى ئاسمانییەوە.

 

رونیشیکردەوە "داهاتى فڕۆکەخانەکان پێشتر ڕادەستى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى دەکرا، لە ئێستاشدا دەدرێت بە کۆمپانیاى تایبەتمەندى بوارى ئاسمانى".