گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەینێ مووچەى چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت

2020.05.19 - 14:30
سبەینێ مووچەى چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت

ناس کورد-

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان خشتەیەکى نوێى دابەشکردنى مووچەى مانگى 1ى ئەمساڵى فەرمانبەرانى بڵاوکردەوە و تیایدا چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچە وەردەگرن.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوى وەزارەتەکە، سبەینێ هەریەک لە وەزارەتەکانى (گواستنەوە و گەیاندن، خوێندنى باڵا و شارەوانى و گەشتوگوزار و کارەبا و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو و ڕۆشنبیرى و لاوان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و دەستەکان و سەرۆکایەتى هەرێم و سەرۆکایەتى پەرلەمان و ئەنجومەنى وەزیران، مووچە وەردەگرن.