گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا؛ کەمترین ئامارى مردن بە کۆرۆنا لەماوەى چەند هەفتەیەکدا تۆمارکرا

2020.05.19 - 10:09
ئەمریکا؛ کەمترین ئامارى مردن بە کۆرۆنا لەماوەى چەند هەفتەیەکدا تۆمارکرا

ناس کورد-

لە ئامارێکدا کە کەمترینە لەماوەى چەند هەفتەیەکدا، سەرلەئێوارەى رۆژى دووشەممە 759 حاڵەتى مردن بە کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکرا.

بەپێی ئامارەکانى زانکۆى جونز هوبكنز، بە تۆمارکردنى ئەو ژمارە نوێیەى مردن بە کۆرۆنا، کۆى گشتى حاڵەتەکانى مردن لە ئەمریکا گەیشتووەتە 90 هەزار و 309 کەس.

 

ئەو ئامارە کەمترین ئامارى رۆژانەیە کە تۆمار کرابێت لەماوەى چەند هەفتەیەکدا لەگەورەترین وڵاتانى زیانمەندى کۆرۆنا کە زیاتر لە ملیۆن و نیوێک توشبووى تێدا تۆمارکراوە. 

 

لەناو ویلایەتەکاندا نیۆیۆرک گەورەترین ژمارەى مردنى تێدا تۆمارکراوە و سێیەکى ژمارەى ئەو توشبووانەى لە ئەمریکا مردوون لەو ویلایەتە تۆمارکراوە.

 

بەپێی پێشبینى توێژەرانى زانکۆى ماساتشوستس، لەمانگى داهاتوودا ژمارەى ئەو کەسانەى لە ئەمریکا گیان لەدەستدەدەن دەگاتە 112 هەزار کەس.

 

دوێنێ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، نزیکەى 10 رۆژە دەرمانى هيدروكسي كلوروكينى دژە مەلاریا بەکاردەهێنێت بۆ مەبەستى خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە، سەرەڕاى هۆشداریی پزیشکان لەو بارەیەوە.