گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڕەشەى راگرتنى هەمیشەیی هاوکارییەکان دەکات

ترەمپ مانگێک مۆڵەت دەداتە ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى

2020.05.19 - 09:12
ترەمپ مانگێک مۆڵەت دەداتە ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا مۆڵەتێکى 30 رۆژى دایە رێکخراوى تەندروستى جیهانى بۆ ئەنجامدانى چاکسازیی بنەڕەتى، ئەگەرنا یارمەتییە داراییەکانى بۆ رێکخراوەکە بەتەواوى هەڵدەپەسێرێت و چاودەخشێنێتەوە بە ئەندامێتى وڵاتەکەى تێیدا.

 

ترەمپ لە نامەیەکدا بۆ رێکخراوەکە ئاماژەى بەوە کردووە، ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ڕاپۆرتەکانى لەبارەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ لەشارى ووهان لە کۆتایی ساڵى ڕابردوودا، پشتگوێخستووە.

 

وتیشى"رێکخراوەکە زانیارى ناڕونى بڵاوکردووەتەوە لەبارەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە بەتایبەت لەبارەى ئەوەى کە لەنێوان مرۆڤدا ناگوازرێتەوە".

 

ترەمپ هەروەها رێکخراوەکەى تۆمەتبار کردووە بەوەى شکستیهێناوە لە داواکردنى ئاشکراى چین بۆ ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەیەکى سەربەخۆ لەبارەى سەرچاوەى سەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆناوە.

 

باسى لەوەشکرد، سەرۆکى چین فشارى لەسەر رێکخراوى تەندروستى جیهانى دروستکردووە، کاتێک وتى کە کۆرۆنا مەترسی لەسەر تەندروستى جیهانى دروست ناکات.

 

ئەمریکا گەورەترین وڵاتى یارمەتیدەرى رێکخراوەکەیە و ساڵانە ئەو بڕەى پێشکەشى دەکات دەگاتە نزیکەى 450 ملیۆن دۆلار.

 

لە ناوەڕاستى نیساندا ترەمپ بەشێوەیەکى کاتى یارمەتییەکانى وڵاتەکەى بۆ رێکخراوەکە هەڵپەسارد، بەتۆمەتى لایەنگریکردن بۆ چین و شاردنەوەى زانیارییەکان لەبارەى کۆرۆناوە.