گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزایەکى دیارى یاسایى: تەواونەکردنى کابینەکەى کازمى هیچ کێشەیەکى دەستورى تێدا نییە

2020.05.19 - 08:43
شارەزایەکى دیارى یاسایى: تەواونەکردنى کابینەکەى کازمى هیچ کێشەیەکى دەستورى تێدا نییە

ناس کورد-

تاریق حەرب، شارەزاى دیارى یاسایى عێراق لەو بڕوایەدایە تەواونەکردنى کابینە وەزارییەکەى مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق هیچ کێشەیەکى دەستورى تێدا نییە.

 

تاریق حەرب لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد "تەواونەکردنى کابینە وەزارییەکەى مستەفا کازمى هیچ کێشەیەکى دەستورى تێدا نییە بەڵکو کێشەى بەڕێوەبردنە".

 

حەرب رونیکردەوە "دەستور ئەوەى دیاری نەکردووە کە پێویستە چەند وەزارەت بە بەتاڵى بمێنێتەوە و هیچ کێشەیەکى دەستوریش لەئارادا نییە کە وەزارەتە بەتاڵەکان بەوەکالەت بەڕێوەببرێن تا ئەو کاتەى کاندیدەکانیان لە پەرلەمان پەسەند دەکرێن".

 

جەختیشى کردەوە "ئەو کێشەیەى کە رووبەڕووى وەزارەتە بێ وەزیرەکان دەبێتەوە کێشەى بەڕێوەبردنە و پەیوەندى بە لایەنى یاسایى و دەستورییەوە نییە".