گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم قەدەغەکردنی هاتوچۆی تەواوەتی سەپاندەوە

2020.05.18 - 22:38
حکومەتى هەرێم قەدەغەکردنی هاتوچۆی تەواوەتی سەپاندەوە

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە ڕاگرتنی هاتووچۆ بە شێوەیەكی تەواو لە گشت پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهوك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی ڕاپەرین و گەرمیان و گشت یەكە كارگێرییەكانیان بۆ ماوەی  72 كاتژمێر لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیروز، "هەر كەسێك سەرپێچی بكات سزا دەدرێت.

 

لە بڕیارێکی تری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمدا هاتووە، گشت ماركێتەكان و نانەواخانەكان و ئەو شوێنانەی كە پێشتر بۆ خزمەتی هاوڵاتیان ڕێگەپێدراون بۆ ماوەی 72 كاتژمێر لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیروز دادەخرێن، جگە لە دەرمانخانەی ئیشكگركراوە دەبێت.

 

هەروەها ڕێگە دەدرێت بە هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان و تیمە تەندروستیەكان و ئۆتۆمبێلی
ئەمبوڵانس ئەوانەی لە ئەركی فەرمیدان.

 

لە بڕیارێکی تردا دەڵێت، هاتووچۆ لە نێوان هەرێم و پارێزگاكانی عێراق لە 2ی ئایار تاوەکو 1یی حوزەیرانی قەدەغەیە. هەروەها راگرتنی سیستەمی رێگەپێدانی ئەلیكترونی لە  22ی ئایار تاوەکو 27ی ئایار.

 

 هەروەها دەروازە سنورییەكانی (پەروێزخان، باشماخ، حاجی ئومەران، ابراهیم خلیل، سەرزێری، سەیران بەن،
كێلێ، تەوێلە، پشتە و شوشمێ( و هەر دوو فرۆكەخانەی نیودەوڵەتی ) هەولێر و سلێمانی ( بە ڕووی گەشتیاران تا 9ی حوزەیرانی دادەخرێت."

 

لە کۆتا بڕیاردا دەڵێت، ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانی لە دەروازە سنورییەكان و نیوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەردەوام دەبێت بە پێی ئەو رێنماییانانەی كە پێشتر بڕیاری لەسەر دراوه.