گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشتر زۆربەى پێشبینییەکانی وەک خۆی دەرچوون

ناوەندی گەردونناسی نێودەوڵەتی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاری کرد

2020.05.18 - 18:41
ناوەندی گەردونناسی نێودەوڵەتی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاری کرد

ناس کورد-

ناوەندی گەردونناسی جیهانی پێشبینی خۆی بۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ئاشکرا کرد و دەڵێت، مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ 30 ڕۆژ تەواو دەکات و ڕۆژی یەکشەممە، 24ی ئایار یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت.

 

ناوەندەکە کە بنکەکەى لە ئەبوزەبی ئیماراتە دەڵێت، بەوپێیەی کە ڕەمەزانی ئەمساڵ لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی ڕۆژی 24ی نیسانی 2020 دەستیپێکرد، بۆیە دەبێت 22ی ئایار 29هەمین ڕۆژی ڕەمەزان بێت لەو وڵاتانە، بەڵام هەندێک وڵاتی وەک پاکستان و ئێران و عەمان و سودان و مەغریب و زۆربەی وڵاتانی ئەفریقی ڕۆژی 25ی مانگی نیسانیان کردووە بە ڕەمەزان بۆیە دەبێت 22ی ئایار بۆ مانگ بگەڕێن.

 

ناوەندەکە دەڵێت، بۆ ئەو وڵاتانەى کە 22ی ئایار دەبێتە 29ی ڕەمەزان (وەک عێراق و هەرێمی کوردستان) بینینی مانگ لە ئێوارەدا ئەستەمە و دەبێت 30ی ڕەمەزان تەواو بکەن، بۆیە ڕۆژی 24ی مانگی ئایاریش دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژن.

 

بەڵام بۆ ئەو وڵاتانەى کە 23ی ئایار بۆ مانگ دەگەڕێن پێویستە تێلیسکۆپ بەکاربهێنن تاوەکو بیبینن.

 

بۆیە پێشبینی دەکرێت لە زۆربەى وڵاتانی جیهان ڕۆژی یەکشەممە، 24ی ئایار ببێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.