گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەک: حەبی گەدە دەبێتە فریادڕەسی نەخۆشانی کۆرۆنا

2020.05.18 - 15:24
توێژینەوەیەک: حەبی گەدە دەبێتە فریادڕەسی نەخۆشانی کۆرۆنا

ناس کورد-

 توێژینەوەیەکی پزیشکی دەریخستووە، دەرمانی فامۆتیدین کە تایبەتە بە گەدە بووەتە فریادڕەسی بەشێک لە توشبووانی کۆرۆنا و بەگوێرەی توێژینەوەکە، ئەو کەسانەی ئەو دەرمانەیان بەکارهێناوە، دوو هێندەی کەسانی دیکە هەلی مانەوەیان لە ژیاندا زیاتر بووە.

 

توێژینەوەکە کە لە مالپەڕی medrxivی پزیشکیدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە: "نزیکەی 1500 توشبووی کۆرۆنا کە ئەو دەرمانەیان بەکارنەهێناوە %22یان گیانیانلەدەستداوە یاخود تەندروستییان زۆر ناجێگیر بووە و لەژێر چاودێری چڕدا بوون".

 

ئەوەش هاتووە، لەکاتێکدا، لەکۆی 84 توشبووی بەشدار لە توێژینەوەکە کە دەرمانی "فامۆتیدین"ی گەدەیان بەکارهێناوە، تەنها %10یان گیانیانلەدەستداوە یاخود لەژێر چاودێری چڕدا بوون.

 

ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە باسیان لەوە کردووە، تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ شتێک لەو بارەیەوە نەسەلمێندراوە کە ئەو دەرمانە کاریگەرییەکانی کۆرۆنا کەمبکاتەوە، بەڵام ئەنجامەکانی دلخۆشکەر بوون و دەکرێت لێکۆڵینەوەی وردی لێبکرێت.

 

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا لە پێنج ملیۆن کەس نزیکدەبێتەوە و زیاتر لە 316 هەزار کەسیش گیانیانلدەستداوە، ئەگەرچی بەشێکی زۆر لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان سەرقاڵن بە دۆزینەوەی ڤاکسینێک دژی کۆرۆنا، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ڤاکسین و چارەسەرێکی تایبەت بە ڤایرۆسەکە نەدۆزراوەتەوە.