گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە داوایەک لە بەغدا دەکات

 کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ بۆ حکومەتی هەرێم: ئازادی ڕادەربڕین بپارێزن

2020.05.18 - 15:11
 کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ بۆ حکومەتی هەرێم: ئازادی ڕادەربڕین بپارێزن

ناس کورد-

ئەندامێکی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات، مافی ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندەران پێشێل نەکەن و داوا لە حکومەتى عێراقیش دەکات "لەگەڵ هەرێم هاوکاربێت لە گەرەنتیکردنی موچەکانیان".

 

عەلی بەیاتی، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: "زانیاریمان لایە کە پێشێلکاری بەرامبەر خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، لەکاتێکدا ئەوان داوای مافەکانی خۆیان کردووە".

 

ئەو ئەندامەی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاماژەی بەوەکردووە :" داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین بەدواداچوون بۆ ئەو پێشێلکارییانە بکات و مافی ئازادی ڕادەربڕین بپارێزێت".

 

لە هەمانکاتدا عەلی بەیاتی داواشی لە حکومەتی عێراق کردووە، هاوکار بێت لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆ گرەنتیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

 

وتەکانی ئەم بەرپرسە عێراقییە و پشتگیریکردنی لە خۆپیشاندەرانی هەرێم لەکاتێكدایە، لە خۆپیشاندانەکانی پارێزگاکانی عێراقیش، بەرپرسانی هەرێم دژی پێشێلکردنی مافی خۆپیشاندەران بوون و پشتگیریان لە داواکانی خۆپیشاندەران دەکرد.

 

ڕۆژی (شەممە، 16ی ئایاری 2020)، لەشاری دهۆک بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا، بەڵام هەرزوو بەپاساوی نەبوونی مۆڵەت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوەیان پێکرا و بەوتەی چالاکوانانی مەدەنی سنورەکەش، زیاتر لە 100 کەس دەسگیرکران کە دواتر زۆرینەیان بە کەفالەت ئازادکران.