گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

منداڵێک بە کۆرۆناوە چاوى بەدنیا هەڵهێنا 

2020.05.18 - 14:43
منداڵێک بە کۆرۆناوە چاوى بەدنیا هەڵهێنا 

ناس کورد-

لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ڕوسیا منداڵێک بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەدایکبوو، دوای ئەوەی دایکی هەڵگری ڤایرۆسەکە بوو، ئەوەش دووەمین حاڵەتی لەو شێوەیەیە تائێستا لەجیهاندا ڕوویداوە.

 

وەزارەتی تەندروستیی ڕوسیا بڵاویکردەوە، ژنێکی دووگیان کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ڤایرۆسەکەی گواستووەتەوە بۆ کۆرپەکەی ناو سکی و لەکاتی لەدایکبوونیدا ئەویش هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، تەندروستی دایکەکە و کۆرپەکەش جێگیرە و  لەو نەخۆشخانەیە کە تایبەتە بە منداڵبوون، لەکۆی 35 ژنی دووگیان 17 کەسیان هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

 

بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان، ئەوە دووەمین حاڵەتی لەو شێوەیەیە تائێستا لە جیهاندا ڕوویدابێت.   

 

ئەگەرچی کۆرۆنا بەراورد بە هەندێک وڵاتی گەورەی ئەوروپا لە ڕووسیا درەنگتر تەشەنەی سەند، بەڵام زۆر بەخێرایی لە وڵاتەکەدا بڵاوبووەوە، بەشێوەیەک تائێستا زیاتر لە 281 هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و دوو هەزار و 631 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.