گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا: چامپیۆنسلیگ دەستپێدەکاتەوە

2020.05.18 - 14:22
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا: چامپیۆنسلیگ دەستپێدەکاتەوە

ناس کورد-

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا جەختدەکاتەوە، یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و یورۆپالیگ تەواودەکرێن و پێدەچێت لە دوو مانگی داهاتوودا یارییەکان دەستپێبکەنەوە.

ئەلیکساندەر چێفرین، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ڕایگەیاند: " پلانێکی تۆکمەمان داناوە تا یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تەواو بکەین".

 

وتیشی: " ئێستا چاوەڕێی لیژنەی جێبەجێکارى یوفا دەکەین بۆ دیاریکردنی کاتی دەستپێکردنەوەی یارییەکان، کە پێدەچێت لە مانگی هەشت یارییەکان دەستپێبکەنەوە".

 

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، سەبارەت بە خولە ناوخۆییەکانی وڵاتانیش ئاماژەی بەوەکرد، خولە گەورەکان تەواودەکرێن، ئەو خولانەشی تەواو ناکرێن، لە رێگەی ئەنجامدانی پاڵاوتنەوە سەرکەوتنیان بۆ  پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا دیاریدەکرێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لەدوای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ئەوروپادا، چالاکییە وەرزشییەکان وەستێندران و چەند خولێکی وەک فەڕەنسا، هۆڵەندا و بەلجیکاش کۆتاییان پێهێندرا، بەڵام لە ئەڵمانیا ئەم هەفتەیە یارییەکان دەستیانپێکردەوە.