گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو زیندانى ماوون و ناسنامەکەیان نەزانراوە

بەشێکى تر لەزیندانیانى خۆپیشاندانەکەى شارى دهۆک ئازادکران

2020.05.18 - 13:08
بەشێکى تر لەزیندانیانى خۆپیشاندانەکەى شارى دهۆک ئازادکران

ناس کورد-مەتین ساڵح

پارێزەرێک لە گروپى پارێزەرانى خۆبەخش لەپارێزگاى دهۆک رایگەیاند " زیندانیانى خۆپیشاندانەکەى شارى دهۆک بە کەفالەت ئازادکران".

ئەیاد سەعدى، پارێزەر و ئەندامى گروپى پارێزەرانى خۆبەخش بە ناس کوردى ڕاگەیاند "14 زیندانى خۆپیشاندانەکەى دهۆک لە زینداندا مابوون و ئەمڕۆ (دووشەممە) 12 زیندانییان ئازادکران".

 

بەوتەى ئەو پارێزەرە " دووان لە خۆپیشاندەرەکان هێشتا ئازادنەکراوون و تائێستا ناسنامەى ئەوان دیار نییە".

 

ڕۆژى شەممەى رابردوو لەشارى دهۆک بۆ داواکردنى مووچە ژمارەیەک لە مامۆستا و چالاکوان و هاووڵاتى شارى دهۆک گردبوونەوە و خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و هەرزوو گرژى و ئاڵۆزى تێکەوت و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگرى لە خۆپیشاندەران کرا و بەمەبەستى بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندانەکە هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک لە خۆپیشاندەریان دەستگیرکرد.