گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەینێ موچەى چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت

2020.05.18 - 11:14
سبەینێ موچەى چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت

ناس کورد-

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لیستێکى نوێى دابەشکردنى مووچەى مانگى 1ى ئەمساڵى فەرمانبەرانى بڵاوکردەوە و بە گوێرەى لیستە نوێکە چەند وەزارەتێک مووچە وەردەگرن.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایى هەرێمدا هاتووە "سبەینێ (سێشەممە) موچەى وەزارەتەکانى (کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى، خاوەن پێداویستى تایبەت، ئەنجومەنى دادوەرى، وەزارەتى داد، وەزارەتى سامانە سروشتیەکان، وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى، وەزارەتى پلاندانان، وەزارەتى پیشەسازى و بازرگانى".

 

راگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان لە کاتێکدایە کە نزیکەى 60 رۆژ تێدەپەڕێت و فەرمانبەران موچەیان وەرنەگرتووە و بەو هۆیەوە ناڕەزایەتى و گردبوونەوە و خۆپیشاندان لەشار و شارۆچکەکانى کوردستان دروست بووە.