گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکى کورد لە بەغدا: عەبادی پارەیەکی زۆری بۆ هەرێم ناردووە.. پارەکە چی لێهات؟

2020.05.18 - 10:43
پەرلەمانتارێکى کورد لە بەغدا: عەبادی پارەیەکی زۆری بۆ هەرێم ناردووە.. پارەکە چی لێهات؟

ناس کورد-

بەوتەی پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا، لەسەردەمی کابینەکەی حەیدەر عەبادیدا، حکومەتی عێراق پارەیەکی زۆرى بۆ حکومەتی هەرێم ناردووە، بەڵام هەرێم دابەشی نەکردووە و وەرگرتنی پارەکەی شاردووەتەوە، دەشڵێت "عەبادی وەک شیرینی پارەکەی ناردووە".

 

یوسرا ڕەجەب، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی: "زانیاری وردم ده‌ست كه‌وتووه‌ هه‌رێم له‌ كۆتا ڕۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی حەیدەر عه‌بادی پاره‌یه‌كی زۆریان لێ وه‌رگرتووه‌ بۆ دابینكردنی موچه‌ی كۆتا مانگه‌كانی ساڵی 2018".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: " دیاره‌ ناردنی پارەکە وه‌ك شیرینیه‌ك بووه‌ بۆ ڕازیكردنی كورد له‌سه‌ر تازه‌كردنه‌وه‌ی خولی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی حەیدەر عەبادی، به‌ڵام ئه‌وه‌ بوو دواتر سه‌دریەکان له‌ عه‌بادی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و نه‌یانوویست بۆ جاری دووه‌م ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ ده‌ست".

 

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئه‌و بڕە پاره‌یه‌ی هه‌رێم له‌ حكومه‌تی عێراقی وەرگرتووە به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌ :

 

٤٥٣ مليار دینار مووچه‌ی مانگی كانونی دووه‌م.

 

٧٦٩ مليۆن دینار مووچه‌ی ( السدود والخزانات ) واتا به‌نداوه‌كان بۆ هه‌ردوو مانگی كانونی دووه‌م و شوبات.

 

٣،٧٢٤ مليار دینار موچه‌ی ( ڕه‌گه‌زنامه‌) بۆ مانگه‌كانی كانونی دووه‌م و شوبات.

 

٤٥٣ مليار دینار مووچه‌ی مانگی شوبات.

 

١،٨٦٢ مليار دینار مووچه‌ی( الجنسية) واتا ڕه‌گه‌زنامه‌.

 

٣٩٥،٤٧٦ مليون دینار مووچه‌ی (السدود) واتا به‌نداوه‌كان.

 

٤٥٣ مليار دینار مووچه‌ی مانگی ئازار.

 

كۆی گشتی : ١،٣٦٥،٧٥٠،٤٩٢،٠٠٠ دينار.

 

ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەوە له‌ كاتێكدایە مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی هیچ یەک لەو مانگانه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ كه‌ ئاماژه‌م پێكردووە ".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ ئاگاداری هەموو لایەک له‌ به‌غدا ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێن: "حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی هه‌موو مانگه‌ ڕابردووه‌كانی ساڵی 2020ی دابه‌ش كردووه‌ ، به‌ڵام هاوڵاتیانمان نایانه‌وێ تێبگه‌ن كه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم قه‌رزاریان نیه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ حكومه‌تی عێراقە قه‌رزاری مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه‌ و مووچه‌ی چه‌ند مانگێكی ساڵی 2018 نه‌داوه‌".

 

بۆ بەدواداچوونى ئەو بابەتە ناس کورد چەند جارێک پەیوەندى بە وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە کرد بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکانى نەدایەوە.