گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رێژەی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی هەرێم

2019.04.12 - 15:03
App store icon Play store icon Play store icon
رێژەی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی هەرێم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

رێژەی باران بارینی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە 24 كاتژمێری رابردوو راگەیەندرا و لە پارێزگای دهۆك زۆرترین باران باریوە.

لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، رێژەی باران بارینی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە 24 كاتژمێری رابردوو، بڵاوكراوه‌تەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەپارێزگای دهۆك زۆرترین باران باریوە، بەجۆرێك لە 24 كاتژمێری رابردوو لەو پارێزگایه‌ بڕی 29.4 ملیمەتر باران باریوە و لەناوچه‌ی بارزان و له‌ پارێزگای هه‌ولێر لە 24 كاتژمێری رابردوو كەمترین باران باریوە كە بڕەكەی 0.6 بووە.