گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاست لەم مانگەدا بەرزبووەوە

2020.05.18 - 09:18
نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاست لەم مانگەدا بەرزبووەوە

ناس کورد-

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەرزترین ئاستی لەماوەی مانگی ڕابردوودا تۆمارکرد، بەشێوەیەک بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە 33 دۆلار و ئەمریکیش بە 30 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

 

بەگوێرەی میدیا ئابورییەکانی جیهان، بەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە، 18ی ئایاری 2020) بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 33.2 دۆلار بەرزبووەوە و بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش 30.5 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو نرخە بۆ نەوت بەرزترین ئاستە لەماوەی مانگی ڕابردوودا و ژمارەی پێوانەییە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هەموو جیهاندا و کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ئاستی ژێر سفر.