گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شۆفێرەکە دەستبەسەر کراوە

کەلار؛ بەهۆی شێلانی ئۆتۆمبێلەوە کەسێک گیانیلەدەستدا

2020.05.18 - 09:00
کەلار؛ بەهۆی شێلانی ئۆتۆمبێلەوە کەسێک گیانیلەدەستدا

ناس کورد-

درەنگانی شەوی ڕابردوو لەنزیک قەڵای شێروانە لەشاری کەلار، بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانیلەدەستدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: "کاتژمێر 12:00ی شەوی ڕابردوو، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ( فۆرد) لە هاووڵاتییەکى داوە و برینداری کردووە، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵێنەوە لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆ دەستیپێکردوە و شۆفێرەکەش دەستبەسەر کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی ڕابردووش لە شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلێک دوو هاووڵاتی شێلا و دەستبەجێ هەردووکیان گیانیانلەدەستدا.