گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج هێندەى دوێنێیە

ئامارى مردن بە کۆرۆنا لە فەڕەنسا بازێکى گەورەیدا

2020.05.17 - 23:00
ئامارى مردن بە کۆرۆنا لە فەڕەنسا بازێکى گەورەیدا

ناس کورد-

دەسەڵاتدارانى فەڕەنسا تۆمارکردنى 483 حاڵەتى نوێی گیانلەدەستدانیان بەڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند لەماوەى 24 کاتژمێردا، ئەوەش بەرزترین ئامارى رۆژانەیە لە 23ى نیسانەوە. هەروەها زیاتر لە پێنج هێندەى ئامارى دوێنێ شەممەیە کە 96 حاڵەت تۆمارکرابوو.

وەزارەتى تەندروستى فەڕەنسا ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 483 حاڵەتى نوێی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەوەش کۆى گشتى ئامارەکە بۆ زیاتر لە 28 هەزار کەس بەرزبووەتەوە.

 

ئەو ئامارە گەورەترینە لەم چەند هەفتەیەى دوایدا، لەکاتێکدا ژمارەى ئەو کەسانەى رەوانەى نەخۆشخانە و بەشەکانى بوژانەوەى دڵ کراون لەکەمبوونەوەدایە.

 

بەپێی ئامارەکان، ژمارەى ئەو کەسانەى لە نەخۆشخانەکانن بۆ 19361 کەس نزمبووەتەوە، هەروەها ژمارەى ئەوانەى لەیەکەى چاودێرى چڕن بۆ 2087 کەس کەمبووەتەوە.