گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرزترین ئامارى توشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا

2020.05.17 - 18:22
بەرزترین ئامارى توشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق تۆمارکردنى 144 حاڵەتى توشبوونى بە کۆرۆنا ڕاگەیاند، کە بەرزترین ژمارەیە تۆماربکرێت لەو کاتەوە کە ڤایرۆسەکە لە عێراق تۆمارکراوە.

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 3107 پشکنین لە عێراق کراوە، بەوەش کۆى گشتى پشکنینەکان گەیشتووەتە 149701.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەنجامى پشکنینەکان توشبوونى 144 کەسى بە ڤایرۆسى کۆرنا دەرخستووە، کە زۆرترینیان لە بەغدایە بە 105  توشبوو، کەربەلا 16 توشبوو، واست نۆ توشبوو، بەسرە چوار توشبوو، موسەننا سێ توشبوو، سلێمانى حەوت توشبوو.

 

بەپێی ئامارى وەزارەتەکە، هەروەها 92 کەس چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

کۆى گشتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 3404 حاڵەت، کە 2218 کەسیان چاکبوونەتەوە و 123 کەسیان مردوون.