گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى کارەباى هەرێم: ماوەى پێدانى کارەبا کەمدەبێتەوە

2020.05.17 - 17:10
وەزارەتى کارەباى هەرێم: ماوەى پێدانى کارەبا کەمدەبێتەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆى چەند هۆکارێکەوە ئاستى بەرهەمهێنانى کارەبا کەمبووەتەوە، بۆیە پێدانى ئەو وزەیە بە هاوڵاتییان کەمدەبێتەوە.

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی سوتەمەنی و ئەنجامدانی چاكسازیی لە چەند یەكەیەكی وێستگەكانی غازی هەولێرو چەمچەماڵ، راوەستانی وێستگەی كارەبای خەبات بەهۆی كۆرۆناوە كە ستافی كۆمپانیاكە نەیانتوانیوە لە وڵاتی كۆریاوە بگەڕێنەوە هەرێم، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 2500 مێگاوات كارەبا كەم بووەوە، لەكاتێكدا پێشتر توانای بەرهەمهێنانی كارەبا 3200 مێگاوات بووە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی خواست لەسەر كارەبا ، هەموو ئەم هۆكارانە كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی ماوەكانی پێدانی كارەبا دەبێت".

 

وەزارەتی كارەبا جەختیکردووەتەوە، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

 

کەمبوونەوەى دابەشکردنى کارەباى نیشتیمانى لەهەرێمى کوردستان هاوکاتە لەگەڵ هاتنى شەپۆلى گەرما، کە ساڵانە لەو کاتەدا خواست لەسەر بەکاربردنى ئەو وزەیە بەرزدەبێتەوە.