گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لەوانەیە لە تاقیگەدا دەستکاری کرابێت’’

توێژینەوەیەکی نوێ: کۆرۆنا لە ئاژەڵەوە نەگوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ

2020.05.17 - 15:02
توێژینەوەیەکی نوێ: کۆرۆنا لە ئاژەڵەوە نەگوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ

ناس کورد-

دوایین توێژینەوەی زانستی ئەوە ڕەتدەکاتەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گوازرابێتەوە و دەڵێت، ڤایرۆسەکە تەنها لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، دەشڵێت، ئەگەر ڤایرۆسەکە لە شەمشەمەکوێرەوە گوازرابێتەوە ئەوا لە تاقیگەدا ئاسانکاری بۆ کراوە تا بگوازرێتەوە.

 

بەگوێرەی دوایین توێژینەوە کە لەلایەن هەردوو ڤایرۆسناس، ئالینا چان و بێن دیفەرمان و بە بەشداری پەیمانگەی برۆدی سەر بە  زانکۆی هارڤارد، پەیمانگەی تەکنەلۆژیای مەسەچیوسس و زانکۆی کۆلۆمبیای بەریتانی لە کەنەدا ئەنجامدراوە دەریخستووە کە ڤایرۆسەکە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ نەگوازراوەتەوە.

 

لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا هاتووە: "ڕاستە ڤایرۆسەکە لە وو‌هان سەریهەڵداوە، بەڵام لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ نەگوازراوەتەوە، بەڵکو ڤایرۆسەکە تەنها لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە کە ئەوەش هۆکارێکە بۆ خێرا بڵاوبوونەوەی بە جیهاندا".

 

توێژینەوەکە پشتی بە بیرۆکەیەک بەستووە و دەڵێت: "بەگوێرەی زانیاری جینەکان ڤایرۆسەکە لە ئاژەڵەوە سەرچاوەی نەگرتووە، چونکە هیچ رێگەیەکی نییە بۆ گواستنەوەی لە ئاژەڵەوە و مرۆڤ".

 

باس لەوەشکراوە: "ئەگەر کۆرۆنا لە شەمشەمەکوێرەوە گوازرابێتەوە بۆ مرۆڤ، ئەوا ئەو پرۆسەیە لە تاقیگەدا کاری لەسەرکراوە و ئاسانکاری بۆ کراوە تا بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ".

 

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ووهانی چین، بەرپرسانی چین ئەوەیان بڵاوکردەوە کە ڤایرۆسەکە لە بازاڕی گیاندارانەوە لە ووهان گوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ، بەڵام لەگەڵ تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە بۆ هەموو جیهان، ئەمریکا و بەشێك لە ووڵاتانی دیکە دەڵێن، ڤایرۆسەکە لە تاقیگەکانی چینەوە بڵاوبووەتەوە.