گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مردنی پیاوەکەى بەهۆی کۆرۆناوە بوو بە دوو کارەسات.. نەیزانی پەنی داوە

2020.05.17 - 13:42
مردنی پیاوەکەى بەهۆی کۆرۆناوە بوو بە دوو کارەسات.. نەیزانی پەنی داوە

ناس کورد- 

میدیاكانی میسر بڵاویانكردەوە، بە توشبوونی پیاوەکەی بە کۆرۆنا، ژنێكی میسری تووشی دوو شۆكی ئازاربەخش بووە، یەكەمیان مردنی پیاوەكەی بووە بەهۆی كۆرۆناوە و دووەمیش ئەوە ئاشكرا بووە كە پیاوەکەی ژنێکی دیکەی هەبووە. 

 

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی (المصري اليوم)، چیرۆكەكە ئەو كاتە دەستی پێكردووە كاتێك پیاوێكی تەمەن 58 ساڵان لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە سنگ لە شاری مەنسورە پێشوازی لێكراوە و تووشی هەوكردنێكی توندی سییەكان بووەتەوە و دواتر دەرکەوتووە کە کۆرۆنایەتی. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دواتر بەهۆی كاریگەرییەكانی نەخۆشیەكەیەوە گیانی لەدەستداوە و كاتێك هاوسەر و كەسوكارەكەی ئامادەبوون بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەكەی، لەناكاو ئافرەتێکی دیکە دەرکەوتووە و چووەتە ناو نەخۆشخانەكە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی پیاوەكە و وتویەتی: "من هاوسەریم لە گوندێکی نزیك مەنسورە پێكەوە ژیاوین". 

 

بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان كە قسەیان بۆ ڕۆژنامەكە كردووە، ژنی یەكەمی پیاوەكە و مناڵەكانی تووشی شۆك بوون كاتێك بۆیان دەركەوتووە پیاوەكە چەندین ساڵە پەیوەندی بەژنێكی ترەوە هەیە و دوو مناڵێشی لێی هەیە.

 

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئان و ساتی ئەو ڕوداوەكە دەمەقاڵێ لەنێوان هەردوو ژنەكەدا دروستبووە و ژنی یەكەمیش ڕەتیكردووەتە كە تەرمی پیاوەكە ڕادەستی ژنی دووەمی بكات و دەمەقاڵیەكەشیان دوو ڕۆژی پێچووە تا كەسوكاری ئامادەبوون و بەزۆر ڕادەستیان كراوەتەوە، دواتر پشكنین بۆ ژنی دووەمی كراوە دەركەوتووە ئەویش كۆرۆنایەتی و داخڵی نەخۆشخانە بۆ كراوە.

 

ژنی یەكەمی پیاوەكەش وتوویەتی، پیاوەكەی پێوتووە ڕۆژانە بۆ سەر كار دەچێت كەچی كاتەكانی لەگەڵ ژنی دووەمیدا بەسەر بردووە.