ناس کورد-
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ دووشه‌ممه، 18ی ئایاری 2020، موچه‌ی مانگی یەکی ئەمساڵی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده/ده‌ره‌وی شار دابەش دەکرێت، هەروەها بۆ ڕۆژی سێشەممە، موچەی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده/ ناو شار خه‌رج ده‌كرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی خشتەکانی پێشووی دابەشکردنی موچە، ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 6ی ئایاری 2020، و ڕۆژی یەکشەممەش موچەى مانگی یەکی هەردوو وەزارەتی وه‌زاره‌تی دارایی و ناوخۆ دابەشکرا.
ڕۆژی دووشەممە، 3ی ئایاری 2020، وەزارەتی تەندروستی هەرێم موچەى وەرگرت، هەروەها سێشەممە و چوارشەممەش وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی حەفتا و هەشتا موچەیان پێدرا.
بەهۆی نەناردنی پارەى موچەى هەرێم لەلایەن بەغداوە، دابەشکردنی موچە لە هەرێمی کێشەى تێکەوتووە و موچەى هەندێک وەزارەت 60 ڕۆژ دواکەوتووە.