گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەسیل نوجەیفی داوا دەکات بە یاسا خەڵک ناچار بکرێت بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات

2020.05.17 - 12:16
ئەسیل نوجەیفی داوا دەکات بە یاسا خەڵک ناچار بکرێت بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات

ناس کورد-

پارێزگاری پێشووی نەینەوا داوای دەرکردنی یاسایەک دەکات کە هاوڵاتیان ناچار بکات بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکەن.

 

ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری پێشووی نەینەوا لە هەژماری خۆی لە  تویتەر دەڵێت، "دۆخی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێویست بەوە دەکات حکومەت یاسای بەشداریکردنی زۆرملێی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنەکاندا دەربکات".

 

 بەپێی ئەو یاسایەی نوجەیفی لە تویتەکەیدا پێشنیازی کردووە "هەر هاوڵاتییەک درێغی بکات لە  بەشداریکردنی هەڵبژاردنەکان سزا بدرێت، ئەوەش بە بڕێک پارەی دیاریکراوە یان هەر سزایەکی تری گونجاو."

 

پارێزگاری پێشووی نەینەوا ئەوەشی خستوەتەڕوو، "بنیادنانی دەوڵەتەکان لە ڕێگەی فەرامۆشکردنی هەڵبژاردنەکانەوە  نابێت، گۆڕانکاری لە ڕێگەی گەڕان بەدوای جێگرەوەی دیموکراسیدا ناکرێت".