گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردووی دۆزرایەوە

2020.05.17 - 11:30
باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردووی دۆزرایەوە

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل بە مردووی لە ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "جێروزەلام پۆست"ی ئیسرایلی، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 17ی ئایاری 2020)  دو وی، باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل لە ماڵەکەی خۆیدا لە تەل ئەبیبی پایتەخت بە مردویی دۆزراوەتەوە.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل  هەواڵی گیانلەدەستدانی باڵوێزی چینی لە تەل ئەبیب پشتڕاستکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردوە کە پۆلییس بۆ لێکۆڵینەوەی لە ڕوداوەکە دەستی بە کارەکانی کردووە.

 

هاوکات کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، لەوانەیە مردنەکەى ئاسایی بێت.

 

باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل تەمەنی 58 ساڵە، لە مانگی شوباتی ڕابردودا وەک باڵوێزی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل دەستبەکاربووە،  هاوسەرگیری کردوە و کوڕێکی هەیە، بەڵام خانەوادەکەی لەگەڵیدا ناژین پێشتر باڵیۆزی چین بووە لە وڵاتی ئۆکرانیا.