گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەواڵی خۆش لە ئیتاڵیاوە بۆ هاندەرانی تۆپی پێ..

2020.05.17 - 09:30
هەواڵی خۆش لە ئیتاڵیاوە بۆ هاندەرانی تۆپی پێ..

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا، هەواڵێکی خۆش دەداتە هاندەرانی تۆپی پێی وڵاتەکەی و  لە ئیتاڵیا و هەموو جیهان و ڕەزامەندی دەربڕی بە دەستپێکردنەوەی مەشقە بەکۆمەڵەکان، بەوتەی دەستەی یاریزانەکانی ئیتاڵیاش لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو یارییەکان دەستپێدەکەنەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا جۆسێپی کۆنتی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند: " وەک ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکان، لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 18ی ئایار، سەرجەم یانەکانی تۆپی پێ لە وڵاتەکە دەتوانن دەست بە مەشقە بەکۆمەڵەکانیان بکەنەوە".

 

هاوکات دەستەی یاریزانەکانی ئیتالیا ڕایگەیاندووە، ئەگەر هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو روونەدا، لە رۆژی 13ی مانگی داهاتوو، یارییەکانی خولەکە دەستپێدەکەنەوە.

 

لەئێستادا ئەستێرەکانی خولەکە گەڕاونەتەوە بۆ ئەو وڵاتە بۆ خۆئامادەکردن و ئەنجامدانی مەشقەکان و گەڕانەوە بۆنێو یاریگاکان، لەپێش هەموویانەوە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ.