گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كازمى: حەشدی شەعبی دەپارێزین و پێويستە گومانەكان لەسەریان بوەستێنرێت

2020.05.16 - 23:43
كازمى: حەشدی شەعبی دەپارێزین و پێويستە گومانەكان لەسەریان بوەستێنرێت

ناس کورد-

 

مستەفا كازمى، سەرۆك وەزيرانى عێراق ڕايگەياند، پشتگيرى حەشدى شەعبى دەكات و قوربانيەكانى بەرز ڕادەگرێت، دەشڵێت، پشتگيرى پاراستنى دەستەى حەشدى شەعبيش دەكات لە چوارچيێوەى ياسادا.

 

كازمى لەكاتى سەردانيكردنى بارەگاى دەستەى حەشدى شەعبى لە وتەيەكدا وتى: " لە كۆتايى هێنان بە ڕێكخراوى داعش نزيك دەبينەوە كە لە ئێستادا هەوڵى ئەوە دەدات ڕيزەكانى ڕێكبخاتەوە، شەڕكەرانى حەشدى شەعبى لە ڕيزەكانى پێشەوەن لەگەڵ براكانيان لە سوپا و سەرجەم هێزە چەكدارەكانى تر". 



وتيىشى: " ياساى حەشد ژمارەى 40 ى ساڵى 2016 ئەو چوارچێوە ياساييەيە كە دەتانپارێزێت و بەرگرى لێ دەكەين، هێزى دەوڵەت لەوەدايە كە ياساكانى و گەلەكەى بەيەكەوە بگونجێن، ئەم حەشدە حەشدى نيشتمانە كە قوربانيەكان وشەهيدەكانى لە بيرەوەرى عێراقيەكاندا بە زيندويى دەمێنێتەوە". 

 

كازمى هۆشداريشى دا لە بونى دەنگە نەشازەكان كە هەوڵى دروستكردنى بۆشايى دەدەن لە نێوان حەشد و دەوڵەتدا و دەشڵێت: " پێويستە ئەو گومانانە بوەستێنرێن، حەشد لەسەر داواى مەرجەعى ئايينى كە خۆى لە عەلى سيستانى دەبينێتەوە بنياد نراوە و بەكەم سەيركردنى شەهيدەكانى لەلايەن هەر لايەنێكەوە بە تەواوەى ڕەتدەكەينەوە".

 

سەرۆك وەزيرانى عێراق لەكۆتايى قسەكاندا وتى: " پشتگيرى حەشدى شەعبى دەكەن لە چوارچێوە ياسايى و فەرميدا" بەڵێنيشى بە سەركردايەتى حەشد دا كە سەردانى تريش دەكات بۆ سەيركردنى پێداويستيەكانيان و تەنسيقى پرۆسە سەربازيەكان دژى ڕێكخراوى تيرۆرستى  داعش.