گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەک: ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد تایبەت بە کۆرۆنا سەرکەوتوونەبووە

2020.05.16 - 23:25
توێژینەوەیەک: ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد تایبەت بە کۆرۆنا سەرکەوتوونەبووە

ناس کورد-

 

پاش ئەوەی کۆمەڵێک زانا لە زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی ڕایانگەیاند، ئەو ڤاکسینە نوێیەی کە ئەوان دۆزیویانەتەوە سەرکەوتووە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چەند توێژینەوەیەکی زانستی دەریانخستوە فاکسینەکەت ئۆکسفۆرد بنبڕکەری ڤایرۆسەکە نییە، بەڵکۆ هاوشێوەی دەرمانەکانی دیکە نیشانەکانی نەخۆشییەکە کەمدەکاتەوە.

 

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆرد ڕایانگەیاند، توانیویانە ڤاکسینێک بۆ پەتای کۆرۆنا بدۆزنەوە و تاقیکردنەوەیان لەوبارەیەوە لە سەر چەند مەیمونێک ئەنجامداوەو  لە ئێستادا چاوەڕێ ئەنجامەکەی دەکەن.

 

بەگوێرەی گۆڤاری "فۆربس"ی ئەمریکی تایبەت بە بواری زانستی، لە توێژینەوەیەکدا ئەوە ئاشکرا کراوە کە فاکسینە بەریتانییەکە نەیتوانیوە ئەنجامێکی گەشبینی هەبێت و سەرکەوتوو نەبووە لە کۆتایی هێنان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. 

 

گۆڤارە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەکردوە، پاش زانا بەریتانییەکان، تاقیکردنەوەکانیان لەسەرچەند مەیمونێک ئەنجامداوە، میمونەکان بۆ ماوەی  حەوت ڕۆژ خراونەتەژێر چاودێری، پاشان بۆیان دەرکەوتووە ڤاکسینەکە نەیتوانیوە ئاژەڵەکان پاش پێدانی ڤاکسینەکە لە  توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزیت، بەڵکۆ بەراورد بە ئاژەڵەکانی دیکە کە ڤاکسینەکەیان پێنەدراوە کەمتر نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان تێیدا دەرکەوتووە.

 

 لە ئێستادا زیاتر لە 115 جۆر ڤاکسین لە جیهاندا تاقیکردنەوەی لەسەر دەکرێت، ئەوەش بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

ئەمە لە کاتێکدایە ئەنتۆنی فاوتچی، بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتمانی ئەمریکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان ڕایگەیاند: " ئەو ڤاکسینەی کە کۆمپانیای مۆدیرنای ئەمریکی سەرقاڵی دروستکردنیەتی  لە ساڵی 2021 بۆ دانیشتوانی سەر زەوی فەراهەم دەکرێت".

 

  فاوتچی ئاماژەی بەوەکردوە،  ڤاکسینەکەی مۆدێرنا لە هەموو ڤاکسینەکانی تر کاراترە و هەموو قۆناغەکانی تاقیکردنەوە تەختییەکانی بە سەرکەوتوویی بڕیوە.