گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغدا.. نییەت و هۆکارێکی باش هەیە بۆ ڕێککەوتن

2020.05.16 - 22:57
شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغدا.. نییەت و هۆکارێکی باش هەیە بۆ ڕێککەوتن

ناس کور- 

بڕیارە لەم هەفتەيەدا وەفدى كوردى بچێتەوە بەغداو و پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت، نيەتى باش هەيە بۆ ڕێكکەوتن، دەشڵێت، بەرزبونەوەى نرخى نەوتى خاويش هۆكارێكى باشە بۆ گەيشتنە ڕێكکەوتن.

 

شيروان ميرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق  لەلێدوانێكدا بۆ ناس كورد وتى: " بڕيارە لەم هەفتەيەدا وەفدى كوردى سەردانى بەغدا بكەنەوە و هەرچەند وردەكارى گفتوگۆكان ديار نييە، بەڵام هيوايەكى باش هەيە بۆ گەيشتن بە رێكکەوتن". 

 

وتيشى، بەتايبەتى لە ئێستادا كە نرخى نەوت بەرز بوەتەوە، ئەوەش هۆكارێكى باشە بۆ گەيشتنە ڕێكکەوتنێك لەنێوان هەرێم و بەغدا و نيەتى ڕاستەقينەيە بۆ ئەوەى هەردوولا ڕێكبكەون.

 

ئەو پەرلەمانتارە باسى لەوەشكرد: " هەردولا دەيانەوێت مەلەفەكانى نەوت و بودجە چارەسەر بكەن و پێموايە بەم نزيكانە دەگەنە ڕێكکەوتنێكى هاوبەش، حكومەتى هەرێمى كوردستانيش نيەتى خۆى پيشانداوە بۆ ڕادەستكردنى نەوت و گفتوگۆكردن دەربارەى داهاتى خاوخۆ و حكومەتى ناوەنديش ڕەتينەكردوەوە كە پاڵپشتى هەرێمى كوردستان بكات". 

 

شيروان ميرزا ئەوەشى بۆ "ناس كورد" تەكئيد كردەوە، چەندين پێشنيار هەيە لە دانيشتن و گفتوگۆكاندا و ئەو پێشنيارانە بەرز كراونەتەوە بۆ مستەفا كازمى سەرۆك وەزيرانى عێڕاق.

 

مەلەفى نەوت و بودجە و موچەى هەرێمى كوردستان ئەو مەلەفە هەلێپەسێردراوانەن كە ساڵانێكى زۆرە لەنێوان هەولێر و بەغدا كێشەيان لەسەرە و تائێستاش چارەسەر نەكراون، لەماوەى ڕابردوشدا هەرێمى كوردستان ئامادەيى دەبڕى كە نەوت ڕادەست بكات لەبەرامبەر موچە و بەشە بودجەى هەرێم.

 

 بەڵام بەهۆى دابەزينى بەرچاوى نرخى نەوتى خاو كێشە كەوتە گفتوگۆكانەوە، لەئێستاشدا بەهۆى كرانەوەى جيهان نرخى نەوت وردە وردە بەرەو بەرزبونەوە دەچێت كە بەهۆى داخستنى جيهان بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا و كەمبونەوەى خواست لەسەر نەوت بەتەواوەتى نرخەكە دابەزيبوو.