گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەڵادزێ؛ پیاوێکی تەمەن 72 سال بەزمانی بەڕۆژوو کەوتەناو حەوزێکی ئاو و خنکا

2020.05.16 - 21:59
قەڵادزێ؛ پیاوێکی تەمەن 72 سال بەزمانی بەڕۆژوو کەوتەناو حەوزێکی ئاو و خنکا

ناس کورد-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشاری قەڵادزێ، پیاوێکی پیر لەکاتی کارکردندا کەوتووەتە ناو حەوزێکی ئاو و گیانیلەدەستداوە، بەوتەی کەسوکارەکەشی بەڕۆژوو بووە و تەمەنی 72 ساڵە.

 

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتیەکی تەمەن 72 ساڵ بەناوی ( ح . خ . ئـ ) و پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، مردنی ئەو هاوڵاتیە لەکاتێکدا بووە لە گوندی بنەوشان سەرقاڵی باغداری بووە، کاتێک ویستویەتی پشوو بدات کەوتۆتە ناو حەوزی ئاوەکە و پاشان گیانی لەدەسداوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی ڕاپەڕیندا ئەوەش هاتووە، بە وتەی کەسوکارەکەی، بەڕۆژوو بووە، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.