گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی حەوت حاڵەتی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند

2020.05.16 - 21:51
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی حەوت حاڵەتی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی حەوت حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند کە سەرجەمیان لە شاری سلێمانین و هیچ ئاماژەیەکی بە سەرچاوەی توشبوونیشیان نەکردووە.

 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، توشبووەکان چوار ئافرەتی تەمەنەکانی 55 و 41 و 22 و 17 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 45 و کوڕێکی گەنجی تەمەن 18 ساڵ و کوڕێکی منداڵ تەمەن 10 ساڵان.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، چوار تووشبوویان دانیشتووی شاری سلێمانین و سێ توشبووەکەی تر دانیشتووی ناحیەی بازیانن.