گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاپرسییەك: سێیەكى باوەڕدارانی ئەمریكا كۆرۆنا بە پەیامى خودا دەزانن

2020.05.16 - 10:37
ڕاپرسییەك: سێیەكى باوەڕدارانی ئەمریكا كۆرۆنا بە پەیامى خودا دەزانن

ناس کورد-

 

ئەنجامى ڕاپرسییەك دەریدەخات، لە 63% باوەڕدارانی ئەمریكی لەو باوەڕەدان بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پەیامێکى خوداییە، بۆ ئەوەى مرۆڤ شێوازى ژیانى بگۆڕێت. 

 

بەپێی ڕاپرسییەكە كە ئاژانسی ئەسۆشێتید پرێس لە 30 ی نیسانەوە تا 4 ئایار ئەنجامیداوە و 1002 باوەڕدارى ئەمریکى بەشدریان تێدا کردووە، ڕێژەی  4.2 % ى بەشداربووان جەختیان لەباوەڕبونیان بەخودا كردووەتەوە.

 

لەنێوان 63 % ی ڕاپرسیەكەدا 31% وتوویانە هەستێكی بەهێزیان هەیە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا پەیامێكە لەخوداوەیە، هەر بەپێی ئەو ڕێژەیەش وتویانە تاڕادەیەك باوەڕەیان بەوە هەیە كۆرۆنا پەیامێكی خودایی بێت.

 

ڕاپرسیەكە بەم شێوەیە رەچەڵەکى  بەشداربوانی دیاریكردووە، 73% ئەمرییكە ڕەشپێستەكان و 65 % ئەمریكیە ڕەچەڵەك ئیسپانییەكان هەستیان بەوە كردووە ڤایرۆسەكە پەیامێكی خوداییە و 48% سپی پێستەكانیش هەمان شتیان وتووە.

 

هەر بەپێی ڕاپرسیەكە، 55% باوەڕدانی ئەمریكا وتوویانە خودا لەبەڵای ڤایرۆسەكە دەیانپارێزێت و 9% لەو باوەڕەدابوونە خودا دەستبەرداربووە لەژیانی مرۆڤایەتی.

 

ڕاپرسیەكە ئەوەشی دەرخستووە، 38% ئەمریكیە باوەڕدارەكان ماڵ و خۆراك دەبەخشن و پاڵپشتی ڕێكخراوەكان یاخود گروپە دینیەكان دەكەن، بەڵام ئەوە لەچاو ساڵی 2019 دا ڕێژەكە دابەزیووە كە 53% لەڕاپرسیەكدا وتبویان ئەو كارانە دەكەن.

 

هەر بەپێی ڕاپرسییەكەی ئەو ئاژانسە جیهانییە، لە 18% ئەمریكییەكان كە پەیوەستبوونی ئاینینان هەبووە كاری خۆبەخشیان لەسەرەتای بڵاوبونەوەی پەتاكەوە لەگەڵ گروپە دینیەكاندا ئەنجامداوە، بەڵام ساڵی 2019 بەڕێژەی 34% بەشداری كاری خێرخوازی و خۆبەخشانەیان كردووە.

 

61 % ئەمریكییە باوەڕدارەكان وتوویانە لەسەرەتای بڵاوبونەوەی پەتاكەوە یارمەتی دراوسێكانیان داوە، بەڵام لەساڵی 2019 بەڕێژەی 65% ئەو كارانەیان كردووە.

 

بەپێی ئامارە فەرمییەكانی ئەو وڵاتە كە لەلایەن زانكۆی هۆبكنزەوە بڵاو دەكرێتەوە، زیاتر لە ملیۆنێك و 400 هەزار هاوڵاتی ئەمریكی تووشی ڤایرۆسەكە بوون و 86 هەزار و 851 كەس گیانیلەدەستداوە.