ناس کورد-
دوای ئەوەى لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و بە هەژمارێک بەناوی عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی عێراقەوە تویتێک کرا و تێیدا دڵنیایی دەدات لە موچەى موچەخۆرانی هەرێم، بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، ئەو هەژمارە ساختەیە.
تویتە ساختەکە کە تێیدا نوسراوە "موچەى خەڵکی ئێمە لە کوردستان ئەمانەتە لە گەردنمان و نابینە هۆکاری برسیبوونی خەڵکەکەمان لەوێ."
بەڵام ناس کورد لە سەرچاوەیەکی تایبەتی وەزارەتی دارایی عێراقەوە زانیویەتی ئەو تویتەرە ساختەیە و بە ناوی وەزیری داراییەوە دانراوە، هیچ پەیوەندییەکی بە ناوبراوەوە نییە.
پێشتر و یەکشەممەى ڕابردوو، 10ی ئایاری 2020، وەزارەتی دارایی عێراق بە فەرمی ڕەتیکردووەتەوە کە وەزیری دارایی هیچ هەژمارێکی لە تویتەر نییە و ئەوەى دانراوە بە ناوییەوە ساختەیە.
دەشڵێت، هەموو ئەو شتانەى بڵاوکراونەتەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە وەزیرەوە نییە و پێویستە سەرجەم دەزگاکان ئاگاداری بن.
،