گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى ئەنجامى زیاتر لە هەزار پشکنینى کۆرۆناى ڕاگەیاند

2020.05.15 - 22:24
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى ئەنجامى زیاتر لە هەزار پشکنینى کۆرۆناى ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ هەزار و 157 پشکنین ئەنجام دراوە و هیچ توشبوویەک تۆمارنەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، پشکنینەکان (471) لە هەولێر، (459) سلێمانی، (227) دهۆك، ئەنجامدراون و هیچ تووشبوویەکى نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گەیشتووەتە 58 هەزار و 563 پشکنین.

 

دەقى ڕاگەیەنراوەکە:

 
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
 
 
ژمارە (٨١)
 
 
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
 
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەمڕۆ (١٠٩٠٨) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١١١٢) هاووڵاتی لە (٣٢) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٥٢٧) لە هەولێر، (١٨٥) لە سلێمانی، (٣٩٩) لە دهۆك، (١) لە ڕاپەرین. وە (٩٧٩٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (٢٩٨) هاووڵاتی بوو.
 
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١١٥٧) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٤٧١) هەولێر، (٤٥٩) سلێمانی، (٢٢٧) دهۆك، (٠) هەلەبجە دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٥٨٥٦٣) پشکنین بووە).
 
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٩٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٧٩) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١٣) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
 
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).