گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خانە بۆماوەییەکان و کۆرۆنا..بۆچى ڤایرۆسەکە تەنها بۆ هەندێك لەناوبەرە؟

2020.05.15 - 20:47
خانە بۆماوەییەکان و کۆرۆنا..بۆچى ڤایرۆسەکە تەنها بۆ هەندێك لەناوبەرە؟

ناس کورد-

 

زانايان لێكۆڵينەوە لەو دياردەيە دەكەن كە بۆچى هەندێك لە منداڵان و گەنجان كە تەندروستيەكى باشيشيان هەيە دەبنە قوربانى ڤايرۆسى كۆرۆنا ئەوەش لەرێگەى لێكۆڵينەوە لە زانستى بۆماوەيى و هەروەها لێكۆڵينەوە لە پەيوەندى ڕاستەوخۆى بۆماوەيى و بەرگرى جەستە.

 

گۆڤارى "زانست و داهاتوو"ى فەرەنسى لە وتارێكى پزيشكيدا بەناوى "زانستى بۆماوەيى.. هۆكارێكى تر بۆ نايەكسانى لەبەردەم ڤايرۆسى كۆفيد - 19" بڵاويكردوەتەوە، زانايان لە لێكۆڵنيەوەكانياندا كۆدى ئەو هۆكارەيان شيكردوەتەوە كە پەيوەندى بە ئامادەيى بۆماوەييەوە هەيە لە هەندێك لە توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا، ئەوەيان بۆ دەركەوتوە كە زۆرينەى توشبوان لە بەتەمەنەكانن كە لە بنەڕەتدا نەخۆشى تريان هەيە، لاى خۆيەوە "جان لۆران كازانۆڤا" زاناى بوارى بۆماوەيى دەڵێت، تەنها كەمێكى توشبوان گەنجانن كە ڕێژەيان لەنێوان 4% بۆ 5% يە.

 

كازانۆڤا كە بەڕێوەبەرى بەشدارە لە تاقيگەى زانستى بۆماوەيى مرۆڤ بۆ نەخۆشيە گواستراوەكان لە پەيمانگاى "ئيماجين" لە پاريس و زانكۆى ڕۆكفلر لە نيويۆرك باسى لەوەكردوە، زۆرترين قوربانيانى ڤايرۆسى كۆرۆنا ئەوانەن كە تەمەنيان لە 50 بەرەو سەرەوەيە، چۆن ئەكرێت كەسێك كە لە مانگى 10ى ساڵى 2019 لە كێبڕكێى ڕاكردن بەشدارى كردبێت و دواتر لە مانگى نيسانى 2020 لە نەخۆشخانە لە بەشى چاودێرى ورد كەوتبێت و ئامێرى هەناسەدانى دەستكرد بەكاربهێنێت.

 

گريمانەى هۆكارى بۆماوەيى "بێدەنگ" و تاوانى  "بەڕێكەوت"

كازانۆڤا رونيدەكاتەوە، گريمانەكە ئەوەيە كە نەخۆشەكان هۆكارى بۆماوەيى بێدەنگيان هەيە تا ئەو كاتەى توشى ڤايرۆسەكە دەبن.

 

ئاشكراشيكردوە، ئيئتلافێكى زانايان لە ڕەگەز و ناوچە جياوازەكان كە ناوى ئيئتلافى "كۆڤيد هيومان جێنێتيك ئيفۆرت"ە دەستيان كردە بە لێكۆڵينەوە لە حاڵەكانى توشبوان لە چين، ئێران، ئەوروپا، ئەمريكاى باكور و ژاپۆن، و نمونەى خوێن وەرگيراوە بۆ شيكردنەوەى DNAى و دواتر شيكردنەوەى زنجيرە بۆماوەييەكان، ئەوەش لەڕێگەى تاقيكردنەوەى هۆكارى بۆماوەيى بۆ ئەوەى بزانرێت كە "تاوانبار"ە ياخود نا.

 

جاك فلاى شيكەرەوە لە نەخۆشخانەى لۆزانى زانكۆيى و خوێندنگەى لۆزانى فيدراڵى بۆ زانستى جێبەجێكارى دەڵێت "ئەگەر چەند ساڵێك پێش ئێستە بوايە ئەوا بەڕێكەوتمان تۆمەتبار دەكرد بەڵام تاوانى ئەو نييە بە تەنها".

 

جۆرێكى نوێى گۆڕانكارى بۆهێڵەكان و هۆكارى بۆماوەيى بەرپرسە لە كوشندەيى لەسەر هەڵگرى ڤايرۆسەكە، جاك فيلاى شارەزايى زانستى جينيۆمەكان دەڵێت، لەئێستادا تواناى ئەوە هەيە كە شيكردنەوە بۆ شريتى بۆماوەيى ئەو كەسانە بكرێت و بزانرێت كە لە قوربانيانى جۆرە دەگمەنەكانى گۆڕانكارى بۆهێڵن، كە دەبێتە هۆى ئەوەى بەتايبەتى ئەگەرى توشوبونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا هەبێت، ئەوەش بەشێوەيەكى زانستى بە "شريتى بۆماوەيى"  و نەخۆشيە گواستراوەكان ناسراوە.

 

لەماوەى چەند ساڵى ڕابردودا زانست ئەوەى سەلماندوە كە لەرێگەى دياريكردنى هۆكارە بۆماوەييە بەرپرسەكان دەتوانرێت ئەو كەسانە ديارى بكرێن كە زياتر مەترسيان لەسەرە ئەگەر توشى نەخۆشيە گواستراوەكان ببن وەك "سيل، ئەنفلۆنزا، هەوكردنى مێشكى ڤايرۆسى و چەندين نەخۆشى تر"، شارەزايان ئەوەش ڕوندەكەنەوە جياوازى وەڵامدانەوەى سيستمى بەرگرى جەستە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكى تر مەرج نييە پەيوەندى بە يەك جۆر گۆڕانكاريى بۆماوەييەوە هەبێت.

 

نمونەيەكى گەورە و گەشەپێدانى ڤاكسين بۆ ڤايرۆسى كۆرۆنا لەڕێگەى كۆپيكردنى "پرۆتۆكۆڵى چارەسەريى" بۆ ئايدز

 

مارك دالى بەڕێوەبەرى پەيمانگاى پزيشكى ڕێژەيى لە هلسنكى دەڵێت، پێويستمان بە نمونەيەكى گەورە و هاوكارى هەيە لەلايەن شيكەرەوەوان لە سەرجەم ناوچەكانى جيهانەوە، ئامانجيش وەرگرتنى 10 هەزار نەخۆشە ئەويش لەڕێگەى دەستپێشخەرى "كۆڤيد - 19 هۆست جێنێتيك" و بەشدارى پێكردنى ئەنجامەكان لەگەڵ 150 ناوەندى لێكۆڵينەوە، ئەوەش بەهيواى ئەوەى لە هاويندا بگەينە ئەنجامێكى بەسود.

 

ئەگەر ئەم كارە بەرهەمى هەبوو لەوانەيە ببێتە هۆى دۆزينەوەى ڕێچكەيەك بۆ چارەسەر و دالى دەڵێت، ئەگەر "توانيمان ئاماژەى بۆهێڵيمان دەستكەوێت و بەرەو بۆهێڵێك چوين كە پێشتر ڤاكسينى بۆ پەرەپێدرابێت ئەوا تەنها ئەو كاتە دەتوانين كە گۆڕانكارى لەو ڤاكسينەدا بكەين".

 

تەئكيديش دەكاتەوە، "بەڵام هيچ شتێك مسۆگەر نييە لەو ڕوەوە، ئەگەر چارەسەرێكى پێشوەخت بۆ ئەو كەمومورتيە بۆهێڵيە نەبوو كە دەدۆزرێتەوە ئەوا پێويستمان بە 5 ساڵ دەبێت بۆ گەشەپێدانى دانەيەكى نوێ، ئەوەى لەهەموى خراپترە ئەوەيە كە لەوانەيە نەگەينە هيچ ئەنجامێك  و لەوانەيە گۆڕانكاريە بۆهێڵيەكە كە دەدۆزرێتەوە هى ئەوە نەبێت جوڵەى پێبكرێت ياخود دەستكارى كردنى ببێتە هۆى دروستبونى چەندين ئاسەوارى لاوەكى".

 

بە سروشت خۆت بەرگريت دژى ڤايرۆس هەبێت

يەكێكى تر لە ئامانجەكانى لێكۆڵينەوەكەى تايبەت بە ڤايرسى كۆرۆنا ديارى كردنى باكگراوندى جۆراوجۆرى نيشانەكانە هەروەها تواناى هەندێك كەس لە بەرگريكردنى ڤايرۆسەكە.

 

چەندين دكتۆر و پەرستار و كەسى تر هەن كە نەخۆش نەكەوتوتون و ڤايرۆسەكە كاريگەرى نەبوە لەسەريان، كازانۆڤا پێى وايە ئەگەرەكە ئەوەيە كە هۆكارى بۆماوەييان هەيە كە دەبێتە هۆى ئەوەى بەرگريان دژى ڤايرۆسەكە هەبێت، ئەوە بۆ ڤايرۆسەكانى تريش ڕاستە.

 

بۆ نمونە، گۆڕانكارى بۆماوەيى لە بۆهێڵى "سى سى ئاڕ 5" بەرگرى سروشتى دژى ڤايرۆسى ئايدز پەيدا دەكات و ئەو دۆزينەوەش بوەتە هۆى گەشەپێدانى ستراتيژى چارەسەريى.

 

لەساڵەكانى 2011 و 2020 دوو توشبوى ڤايرسى ئايدز چاكبونەتەوە ئەوەش دواى چاندنى خانەى ئەو كاسانەى كە ئەو گۆڕانكاريانە تێياندا ڕويداوە هەروەها پەرە بە ڤاكسينى "مارافيروك" دراوە ئەويش لەسەر ئەو بنەمايە.