گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: سێ کاندیدمان هەیە کە دیارترینیان خالید شوانییە

2020.05.15 - 15:51
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: سێ کاندیدمان هەیە کە دیارترینیان خالید شوانییە

ناس كورد-

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە بەغدا ڕایگەیاند، حزبەکەى سێ کاندیدی هەیە بۆ پۆستی وەزارەتی دادی عێراق کە دیارترینیان خالید شوانییە.

 

جەمال محەمەد شوکر، پەرلەمانتاری یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، یەکێک لەو سێ کاندیدە خالید شوانییە و لەڕێگەی گفتوگۆ و دانوستانە ناوخۆییەکانەوە یەکلایی دەکرێتەوە."

 

دەشڵێت، "دانوستانەکان بەردەوامن بۆ پڕکردنەوەى پۆستە وەزارییەکان و تەواوکردنی کابینەکەى کازمی کە پێش جەژن تەواو ناکرێن و دەنگ بە سەرجەم وەزارەتەکان نادرێت."

 

لەلایەکی ترەوە، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتی و چەند پەرلەمانتارێکی ئەو حزبە جەخت دەکەنەوە کە تاکە کاندیدی ئەوان بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە فواد حسێنە کە پێشتر وەزیری دارایی بوو لە کابینەکەى عەبدولمەهدی.

 

هەفتەى ڕابردوو پەرلەمانی عێراق متمانەى بەخشییە حکومەتەکەى مستەفا کازمی و 14 لە وەزیرەکانی دەنگیان پێدرا، بەڵام حەوت وەزیر ماوە کە یەکلایی بکرێتەوە و هێشتا دانوستان و گفتوگۆکان بەردەوامن لەبارەیانەوە.