گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە فیلمی مۆمیا دەچێت؟

ڤیدیۆ؛ سیرسک هێرش دەکاتە سەر شارۆچکەیەکی لوبنان

2020.05.15 - 15:36
ڤیدیۆ؛ سیرسک هێرش دەکاتە سەر شارۆچکەیەکی لوبنان

ناس کورد-

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لوبنان چەند گرتە ڤیدیۆییەک بڵاوکرانەوە کە تێیدا دەردەکەوێت کۆمەڵێکی زۆر سیسرک و مێروو هێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەى عەرسال لەسەر سنوری لوبنان-سوریا.

 

میدیاکانی لوبنان هەواڵەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێن، سیسرکەکان چوونەتە ناو کەمپەکانی ئاوارەکانی سوریاشەوە. بەرپرسانی ناوچەیی دەستیانکردووە بە لەناوبردنیان چونکە زۆری ژمارەیان مەترسی بۆسەر تەندروستی دانیشتوان دروستکردووە.

 

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی کشتوکاڵی ناوچەکە بە میدیاکانی لوبنانی وتووە کە "پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکات، ئەو سیسرک و مێرووانە هەمان ئەوانەن کە ساڵی ڕابردوو دەرکەوتن، ئەوان لە زستاندا لەژێر خۆڵدا زیاد دەکەن و  لە هاویندا دەردەکەون و دەچنە ئەو ناوچانەشەوە کە خەڵکیان تێدایە."