گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پزیشکێکی بەناوبانگی فەڕەنسی: کۆرۆنا کۆتای دێت و شەپۆلی دووەمیش ڕوونادات

2020.05.15 - 14:12
پزیشکێکی بەناوبانگی فەڕەنسی: کۆرۆنا کۆتای دێت و شەپۆلی دووەمیش ڕوونادات

ناس کورد-

پزیشکێکی فەڕەنسی قسەیەکی جیاواز و دڵخۆشکەری هەیە لەبارەى کۆرۆناوە و دەڵێت، ڤایرۆسەکە لە کۆتایدایە و بەدوری دەزانێت شەپۆلی دووەم بەڕێوەبێت.

 

دییە ڕاوول، پزیشکی بەناوبانگ کە سەرۆکایەتی بەشی نەخۆشییەکان دەکات لە نەخۆشخانەى مارسیلیای فەڕەنسا قسەى ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕەتدەکاتەوە کە لەوانەیە کۆرۆنا کۆتایی نەیەت.

 

لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە لە تویتەری خۆی بڵاویکردووەتەوە، ڤایرۆسەکە لە جیهاندا پاشەکشێی کردووە و لەوانەیە چیتر ژمارەیەکی زۆر حاڵەت تۆمار نەکرێت بەڵکو ماوەیەی تر ئەو بەڵایە کۆتایی دێت کە جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.

 

جەحتیشیکردووەتەوە کە سەرجەم بەڵگە زانستییەکان لەسەر ئەوەن کە ڤایرۆسەکە کۆتایی دێت، چەند حاڵەتێک لێرە و لەوێ هەر تۆمار دەکرێن بەڵام چیتر شەپۆلی گەورە وەک پێشتر ڕوونادات.