گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى یۆنان نیوەی کۆچبەران دیپۆرت دەکاتەوە

2020.05.15 - 11:30
حکومەتى یۆنان نیوەی کۆچبەران دیپۆرت دەکاتەوە

ناس کورد-

تەنها لە دوو مانگی ڕابردوودا، ئازار و نیسان، حکومەتى یۆنان 11 هەزار داواکاری مافی پەنابەری پەنابەرانی ڕەتکردووەتەوە کە دەکاتە 48.2%ی کۆی گشتیی داواکاران.

 

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی "سکای" حکومەتى یۆنانی، نۆتیس میتاراکیس، وەزیری کۆچ ڕایگەیاند، هەموو ئەو کەسانەى کە مافی پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە دەستبەسەر دەکرێن تاوەکو دیپۆرتی وڵاتەکانی خۆیان یاخود تورکیا بکرێنەوە.

 

وتیشی، لە مانگی شوباتەوە کە داخستن و قەدەغەى هاتوچۆ بەهۆی کۆرۆناوە سەپێنراوە، داواکاری مافی پەنابەری زۆر زیادیان کردووە، مانگی شوبات چوار هەزار داواکاری هەبوو، مانگی ئازار بووە بە حەوت هەزار و مانگی نیسانیش بازی داوە بۆ 16 هەزار، بەڵام تەنها لە ئازار و نیساندا 11 کۆچبەریان کەیسەکانیان ڕەتکراونەتەوە.

 

وتییش، یۆنان پابەندە بە یاساکانی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆچی نائاسایی، بۆیە سەرجەم ئەو کەسانە لەدوای کۆتایی هاتنی ڕێکارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا ڕەوانەى وڵاتانی خۆیان دەکرێنەوە چونکە "بوونەتە کێشەیەکی جدی لەسەر یۆنان."

 

ڕێکار و یاساکانی یۆنان بۆ هەموو ئەو کۆچبەرانەى کە ئەمساڵ گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە گۆڕاوە، دەبێت لە ماوەیەکی کەمتردا کەیسەکانیان پێشکەش بکەن، ئەگەریش ڕەتبکرێنەوە مافی تانەدانیان نییە و دەبێت یەکسەر ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.