گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاریق حەرب هۆکاری ئەو پێشوازییە نێودەوڵەتییە لە کازمی دەخاتەڕوو کە ’’لە سەردەمی پاشایەتییەوە نمونەى نەبووە’’

2020.05.15 - 08:44
تاریق حەرب هۆکاری ئەو پێشوازییە نێودەوڵەتییە لە کازمی دەخاتەڕوو کە ’’لە سەردەمی پاشایەتییەوە نمونەى نەبووە’’

ناس كورد-

تاریق حەرب، شارەزای بەناوبانگی یاسایی عێراقي ڕایگەیاند، حکومەتەکەى کازمی پشتیوانییەکی گەورەى نێودەوڵەتی وەرگرتووە "کە لە سەردەمی پاشایەتییەوە هیچ حکومەتێکی پێشووی عێراقی ئەو جۆرە پشتیوانییەی نەبووە."

 

تاریق حەرب لە لاپەڕەى خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسیویەتی، "ئەوەى کە دەتوانین بیڵێین ئەوەیە کە لە دوای ڕووخانی سیستمی پاشایەتی لە 14ی تەموزی 1958ەوە، هیچ بەرپرسێکی عێراقی ئەو جۆرە پێشوازییەی لێ نەکراوە، هۆکاری ئەو گرنگیدانەی کۆمەڵگى نێودەوڵەتیش ئەوەیە کە حکومەتەکانی پێشوو عێراق شکستیان هێناوە لە بەڕێوەبردنی عێراق، بە تایبەت حکومەتەکەى عەبدولمەهدی تەواو هێنایە خوارەوە."

 

دەشڵێت، پێشوازی فراوانی کۆمەڵگەى نێودەوڵەتی لە کازمی "خواستێکە بۆ ڕزگارکردنی عێراق و گەڕاندنەوەى گرنگییەتی بۆ کۆمەڵگەى نێودەوڵەتی."

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، پێشوازی لە حکومەتى نوێ "ڕوونە تەنانەت بەڕێز ترەمپیش لەدوای وەزیری دەرەوەى پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە، ئەوەش پێشتر شتی وا ڕووی نەداوە."

 

تاریق حەرب جەختیکردەوە کە "هەموو ئەوانە دەبێتە پشتیوانییەکی هەمیشەیی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە حکومییەکەى لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە، پێویستە کازمیش سود لەو هەلە وەربگرێت بۆ جێبەجێکردنی کارنامە حکومییەکەى لەسەر ئاستی ناوخۆی و دەرەکی."