گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەناگەیەكی ئارام بۆ خۆتان دابین بكەن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوا لە فەرمانبەرەكانی دەكات سودان جێبهێڵن

2019.04.12 - 09:01
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوا لە فەرمانبەرەكانی دەكات سودان جێبهێڵن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڕیارێكی دەركرد و تیایدا داوا لە فەرمانبەرانی وڵاتەكەی دەكات ئەوانەی كە لە نوێنەرایەتی ئەمریكا لەوڵاتی سودان كاردەكەن، ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبڕیارەكەیدا داوا لەو ئەمریكییانەش دەكات كە لە سودان دەمێننەوە داوا لە حكومەتی ئەو وڵاتە بكەن مۆڵەتیان بداتێ‌ بچنە دەرەوەی شاری خەرتوم پایتەختی ئەو وڵاتە.

لەبڕیارەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا داوا لەو هاووڵاتیانەی ئەمریكا كراوە كە لەباكوری رۆژهەڵاتی سودان دەمێننەوە شوێن و پەناگەیەكی ئارام بۆ خۆیان دابین بكەن و ئاماژە بەوەش دەكات كە دۆخی لەناكاو لەسەرانسەری ئەو وڵاتە راگەیەندراوە و هێزە ئەمنییەكان دەسەڵاتی تەواوەتییان دراوەتێ‌ بۆ دەستگیركردنی هەر كەسێك كە بەبڕوای ئەوان هەڕەشە دروست بكات لەسەر سیستمی گشتی ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی بڕیارەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، واشنتۆن چاودێری بەرەوپێشچوونەكانی دۆخی سودان دەكات و لەو بارەیەوە لەگەڵ هاوپەیمانەكانی هەماهەنگی دەبێت.

هاوكات رۆبرت بالادینۆ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند "وڵاتەكەی پاڵپشتی لە ئاشتی و دیموكراسی سودان دەكات و داوا لە دەسەڵاتە ئینتیقالییەكەی ئەو وڵاتە دەكات دان بەخۆدا بگرێت و رێگە بەهاوبەشیكردنی مەدەنیانە بدات لەناو حكومەتی داهاتووی ئەو وڵاتە".

جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە "گرنگترین شت كە وڵاتەكەی خەمی دەخوات سەلامەتی تیمی باڵیۆزخانەی ئەمریكا و هاونیشتیمانیانی ئەمریكایە لەو وڵاتە".


بەرەبەیانی دوێنێ‌ (پێنجشەممە) بەشێك لە ئەفسەرانی سوپای گەمارۆی كۆشكی كۆمارییان دا و دەستیان گرت بەسەر تەلەفزیۆن و ڕادیۆی فەرمی وڵاتدا. لە ئێستادا بەشێك لە فەرماندەكانی سوپای لەكۆبوونەوەدان بۆ دروستكردنی ئەنجومەنی سەربازیی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات.

 

بابەتى پەیوەندیدار:

سەرۆکی سودان لە پۆستەکەى دورخرایەوە