گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاپۆرتێكى هەواڵگرى ئەمريكى: پەيوەنديەكانى نێوان هێزە ئەمنيەكانى عێراق و ئەمريكا تێكچوە

2020.05.14 - 23:28
ڕاپۆرتێكى هەواڵگرى ئەمريكى: پەيوەنديەكانى نێوان هێزە ئەمنيەكانى عێراق و ئەمريكا تێكچوە

ناس کورد- 

 

بەپێى ڕاپۆرتێكى هەواڵگرى ئەمريكى گرژيەكانى نێوان ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا و ئێران گومانى لاى سوپاى عێراقى سەبارەت بە پەيوەندیەكانى لەگەڵ هاوپەيمانى نێودەوڵەتى بۆ بەرەنگاربونەوەى داعش كە ئەمريكا سەرۆكايەتى دەكات دروست كردوە، ئەوەش بەتايبەتى دواى كوشتنى قاسم سولەيمانى، سەركردەى پێشوى فەيلەقى قودسى ئێرانى.

 

 

بەپێى ڕاپۆرتەكە كە پێگەى "TheHill"ى ئەمريكى بڵاويكردوەتەوە، پشكنەرى سەرەكى هێزى ئەركە هاوبەشەكانى ئەمريكا ئەوەى ڕونكردوەتەوە كە هێرشە ئاسمانيەكەى ئەمريكا كە بوە هۆى كوشتنى سولەيمانى گومانى لەنێوان هێزە ئەمنيە عێڕاقيەكاندا دروست كردوە، ئەويش سەبارەت بەوەى كە لە داهاتودا هێزەكانى هاوپەيمانان بەردەوام دەبن لە پێشكەشكردنى هاوكارى ياخود نا.

 

ئەو پشكنەرە ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، لەسەر بنەماى ئەو وەڵامانەى كە لە پنتاگۆنەوە وەريگرتوە سەرەڕاى ئەوەى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى دەستيكردوەتەوە بە ئەركەكانى و پشتگيرى كردنى هێزە ئەمنيە عێڕاقيەكان، زيادبونى گرژيەكان لەگەڵ ئێران و بەكرێگيراوەكانى پەيوەنديەكانى نێوان هاوپيەمانان و هێزە عێڕاقيەكان زياتر تێكداوە دەكات.

 

گرژيەكانى نێوان ئەمريكا و ئێران لە مانگى 12ى ساڵى ڕابردوەوە ڕويان لە زيادبون كرد، ئەوەش دواى ئەوەى بەرپرسانى ئەمريكا گروپە ميليشياكانى سەربە ئێرانيان بە هاويشتنى ئەو موشەكە تۆمەتبارى كرد كە بوە هۆى كوشتنى وەبەرهێنێكى ئەمريكى.

 

گرژيەكان لە سەرەتاى مانگى يەكى ئەمساڵ گەيشتنە لوتكە، ئەويش دواى ئەوەى ئەمريكا لەڕێگەى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانەوە لە شارى بەغدا قاسم سولەيمانى و ئەبومەهدى موهەنديس، جێگرى پێشوى سەرۆكى دەستەى حەشدى شەعبى كوشت و دواتريش ئێران دوو بنكەى سەربازى هاوپەيمانانى لە ئەنبار و هەولێر بۆردومان كردوو بەهۆيەوە زياتر لە 100 سەرباز توشى شڵەژانى مێشك بون.

 

گرژيەكان بونە هۆى ئەوەى كە ئەمريكا گرنگى لەپێشينە بدات بە پاراستنى هێزەكانى لە عێراق و بەشێوەيەكى كاتى ڕاهێنانى هێزە ئەمنيە عێڕاقيەكان و پشتگيريەكانى لەشەڕى دژى ڕێكخراوى داعش ڕاگرت.

 

بەپێى هەمان ڕاپۆرت، هاوپەيمانى نێودەوڵەتى بە پشكنەرەكەى وتوە كە پەيوەندەكانى نێوان هێزە ئەمريكيەكان و هێزە عێراقيەكان ڕوبەڕوى كێشە بوەتەوە ئەوەش دواى ئەوەى واشنتۆن بەشێوەيەكى كاتى پرۆسەكانى دژى ڕێكخراوى داعشى ڕاگرت.

 

ڕونيشكراوەتەوە، سەرەڕاى ئەوەى زۆربەى ئەرك و هاوكاريەكان لەگەڵ سوپاى عێراقيدا دەستيان پێكردوەتەوە، بەڵام پەيوەنديەكە وەك جارانى لێ نەهاتوەتەوە.

 

بەپێى بۆچونى پێگەكە، بەهۆى ئەو كێشانەى ڕوبەڕوى عێراق بونەتەوە و هاوكات پێكهێنانى حكومەتى نوێ بە سەرۆكايەتى مستەفا كازمى كە بەرپرسى هەواڵگرى بوو پێشتر و پشتگيرى ئەمريكيەكانى هەيە و هەروەها سەرجەم لايەنەكان پشتگيرى دەكەن لەوانەيە دەرچەيەك بێت بۆ چاكبونەوەى پەيوەنديەكان.